نه‌وا
نێرده‌ی گشتیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان له به‌غدا هه‌ڵكرد و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق به فه‌رمی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی له‌سه‌ر بیناكه‌ی هه‌ڵكرد و له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی ئاڵاكه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی، "به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵێۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عیراق، له به‌غدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له جیهاندا ئاڵای په‌لكه‌زێڕینه هه‌ڵده‌كه‌ین بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ترس له هاوڕه‌گه‌زخوازی و مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان و ترانسجێنده‌ر و جوت ڕه‌گه‌زخوازان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه له‌سه‌ر خاكی عێراق بنرێت و به‌و هۆیه‌وه، به‌شێكی زۆری كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر بینای نێرده‌ی ئه‌وروپا و به پێشێلكردنی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تی و دینیه‌كانی خه‌ڵكی عیراقی ده‌زانن.
داواشی كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕێگه نه‌دات له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره بیانیه‌كانه‌وه سوكایه‌تی بكرێت و دابونه‌ریته‌كانی گه‌لی عیراق پێشێل بكرێن.