نه‌وا
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون و چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی پێشوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت.
راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌ڵپه‌سێردراو ڕێككه‌وتنی كۆتایی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دیارترین خاڵه ناكۆكه‌كانیش په‌یوه‌ندی به بودجه و خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 16ی نیسانی ڕابردوو ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا ڕه‌وانه‌كردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابگیرێت، دوو جار شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و به‌هۆی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی عیراق بڕیاره جارێكی تر شانده‌كه سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه.