نه‌وا
دواجار به رێككه‌وتنی نێوان محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا كه خۆیان به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان ده‌زانن، چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئه‌و وڵاته كۆتاییهات.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه كه له نێوان محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له كابینه‌ی پێشوو واژۆكراوه، ئه‌نجومه‌نێكی ئاشته‌وایی نیشتمانی پێكده‌هێنرێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌درێته عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا و نیوه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ش له لایه‌ن نااوبراوه‌وه دیاری ده‌كرێن.
ئه‌نجومه‌نی ئاشته‌وایی كه له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و كۆمه‌ڵه‌ی گشتی پێكدێت، كاروباری په‌یوه‌ست به ئاشتی نیشتمانی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانستانی له ئه‌ستۆ ده‌بێت.
له ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له شوباتی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامی كۆتایی به فه‌رمی له‌به‌رژه‌وه‌ندی محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی راگه‌یه‌نرا، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵا عه‌بدولا ئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا هه‌ردوولا به جیا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار سوێندی یاساییان خوارد، به‌ڵام دواجار ده‌ستیان به دانوستان كرد.
له كابینه‌ی پێشووشدا ئه‌شره‌ف غه‌نی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاش پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكاری له‌ئه‌ستۆ بوو.