نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 144 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراون و 92 تووشبووش چاكبوونه‌وه و دوو تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له كۆی سێ هه‌زار و 107 پشكنینی نوێ ئه‌نجامی 144 كه‌س ئه‌رێنی بووه، كه 105 كه‌سیان له به‌غدان، به‌وه‌ش كۆی تووشبوانی وڵاته‌كه بۆ سێ هه‌زار و 404 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
هاوكات راشیگه‌یاندووه، به تۆماركردنی 92 حاڵه‌تی نوێی چاكبوونه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و تووشبوانه‌ی تا ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته دوو هه‌زار و 218 كه‌س.
سه‌باره‌ت به‌و تووشبوانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه رونیكردۆته‌وه، كه به تۆمار كردنی دوو حاڵه‌تی دیكه له به‌غدا و دیاله، ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 123 كه‌س، به‌م پێیه له ئێستادا هه‌زار و 63 تووشبوو له ژێر چاودێریدان.