ئیتالیا.. مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ كەمترین ئاستی 70 رۆژی رابردوو دابەزی

17/05/2020 جیهان

نەوا
تۆماركردنی ژمارەی نوێی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئیتالیا بۆ كەمترین ئاستی 70 رۆژی رابردوو دابەزی.
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 145 حاڵەتی مردن و 675 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، كە كەمترین ژمارەی تۆماركراوە لە مانگی ئادارەوە.
لەدوای چین بۆ ماوەیەكی زۆر ئیتالیا ناوەندی سەرەكی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنابوو بە تایبەتی لە ئەوروپا، بەڵام ماوەی مانگێكە تۆمار كردنی حاڵەتی نوێی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەكە رووی لە كەمبوونەوە كردووە.
تا ئێستا 225 هەزار حاڵەتی تووشبوون و زیاتر لە 31 هەزار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە ئیتالیا تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group