نه‌وا
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌ری باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عیراق و سوریاش ده‌رده‌كرێن، چونكه پشتگیریكردنى تیرۆر و هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ و ئه‌و زوڵمه‌ى ده‌یكات بوه‌ته‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له به‌شێكى گه‌وره‌ى جیهاندا.
خامنه‌یى له كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ خوێندكارانى زانكۆ له رێگه‌ى دیدارێكى ڤیدیۆییه‌وه وتى "هه‌ڵسوكه‌وته ماوه درێژه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ و پشتگیریكردنى ئه‌و حكومه‌تانه‌ى ناوبانگیان خراپه و پاڵپشتیكردنی تیرۆر و زوڵم و ئه‌و جۆره كردارانه بوه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له به‌شێكى گه‌وره‌ى جیهاندا ره‌تبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها عه‌لی خامنه‌یی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له عیراق و سوریا ده‌رده‌كرێن.
رابه‌ری باڵاى شۆڕشى ئێران ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، چیتر كۆمه‌ڵگه و رژێمى ئه‌مریكى سه‌رنجڕاكێش نین و ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن زۆرێكه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، ئێرانیش له‌پێشه‌وه‌ى ململانێیه‌كی مه‌زندایه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى زوڵم.