نەوا
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە هەڵكردنی ئاڵای هاوڕەگەزبازەكان لە عیراق لەلایەن نێردەی یەكێتیی ئەوروپا و باڵیۆزانی بەریتانیا و كەنەدا لە شاری بەغدا، دەڵێت "داوای دەركردنی هەرسێ باڵیۆز دەكەین، كە لەڕووی ئەخلاقییەوە لایانداوە".
هادی عامری لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەوەی لەلایەن نێردەی یەكێتیی ئەوروپا و باڵیۆزانی بەریتانیا و كەنەداوە كراوە لە بەغدا و ئاڵای هاوڕەگەزبازانیان هەڵكردوە، كارێكی ناشرینە و هەڵسوكەوتێكە، پێچەوانەی داب و نەریت و ئەخلاقی كۆمەڵگەی عیراقییە.
باسی لەوەشكردوە، ئەو هەڵوێستە تەحەدا و ئیستیفزازكردنی یاساكانی عیراقە، بۆیە ئەو پێشێلكارییە لەسەر رێوشوێنە ئایینیەكان و حوكمەكانی ئیسلام رەتدەكەنەوە. داواش لە حكومەتی عیراق دەكەن جوڵەی بەپەلە بكات و ئەو سێ باڵیۆزە دەربكات كە لەڕووی ئەخلاقییەوە لایانداوە.
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی رونكردوەتەوە، عیراق شەرەفمەند نییە بەو كەسانە وەك نوێنەرانی وڵاتەكانیان، چونكە دەستدرێژییان كردوەتەسەر پیرۆزیی ئەم مانگە و یاریكردن بە هەستی ملیۆنان كەس.