نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته سه‌روو 33 دۆلار، ئه‌و نرخه‌ش له 13ى مانگى نیسانه‌وه تۆمارنه‌كراوه.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان، نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برێنت %1.6 به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشتوه‌ته 33 دۆلار و دوو سه‌نت، كۆتا جاریش كه له‌و نرخه‌دا بوو 13ى مانگى رابردو بوه.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه، به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساس به‌ربه‌ستى 30 دۆلارى بڕیوه ئه‌وه‌ش له 17ى مانگى ئاداره‌وه تۆمارنه‌كراوه و ئه‌مڕۆ %1.8ى نرخه‌كه‌ى زیادى كردوه، به‌وه‌ش یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشتوه‌ته 30 دۆلار و 5 سه‌نت.
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى داخرانى كارگه و كۆمپانیاكانی جیهان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام له‌ئێستادا كه وڵاتان به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چن، نرخه‌كه‌ی ورده ورده به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چێت.