شەپۆلەكە دێت و بەرزترین پلەی گەرما لە عیراق دەگاتە 46 پلەی سیلیزی

18/05/2020 عێراق

نەوا
كەشناسی عیراق پێشبینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات هەرێمی كوردستان فێنكترین ناوچەی وڵات بێت، لە چەند پارێزگایەكی عیراقیش پلەكانی گەرما دەگەنە 46 پلەی سیلیزی.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانیی عیراق، كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە لەنێوان خۆر و نیمچەهەوردا دەبێت، بەجۆرێك لە پارێزگای سلێمانی 37 پلەی سیلیزی دەبێت، كە نزمترینە، بەرزترینیش لە پارێزگای نەجەف دەبێت و 46 پلەیە، هەروەها لە بەغدا بەرزترین پلە 45 پلە دەبێت و لە هەولێر 39 و لە دهۆك 38 پلە، لە پارێزگای كەركوكیش دەگاتە 42 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە سبەینێ‌ (سێشەممە)ش، بەهەمان شێوە سلێمانی فێنكترین پارێزگا دەبێت بە 37 پلەی سیلیزی، لە هەولێر و دهۆك و كەركوك گۆڕانكاری بەسەر پلەكانی گەرمادا نایەت، بەڵام بەرزترین پلە لە پارێزگاكانی قادسیە، زیقار، میسان و بەسڕە دەبێت و لە هەر چوار پارێزگاكە دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە رۆژانی دواتریش، پلەكانی گەرما بەبێ‌ گۆڕانكارییەكی بەرچاو دەمێننەوە، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا ئەو شەپۆلە گەرمایەی روی لە ناوچەكە كردوە، نامێنێت و پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group