نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتوه و هێشتا زوه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بكرێت.
چاو لیژیان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌ختده‌كاته‌وه، زۆرینه‌ی وڵاتان پێیانوایه هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه.
ده‌شڵێت "هێشتا زوه ده‌ستبكرێت به لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه تائێستا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوشتوه".
به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی (www.worldometers.info) ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتۆته زیاتر له 4 ملیۆن و 20 هه‌زار كه‌س، گیانله‌ده‌ستدان له 317 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌شی چاكبونه‌ته‌وه له ملیۆنێك و 865 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه.