نه‌وا
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عیراق ده‌ستپێكردنى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى ناوچه‌یى راگه‌یاند و له رۆژى چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌ره‌تاش چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا ده‌گرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق و سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاندوه، له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه قه‌ده‌غه‌ى ناوچه‌یى ته‌واوه‌تى ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ناوچانه‌ى هاتوچۆ تێیاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت بریتین له ناوچه‌كانى "مه‌دینه سه‌در، حه‌بیبه، كه‌مالیه، شوعله و عامریه" له پارێزگاى به‌غدا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌مان رێوشوێن له ناوچه‌كانى دیكه‌ی به‌غدا و پارێزگاكانى تریشدا جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى رونیشیكردوه‌ته‌وه، رێوشوێنى توند له‌و ناوچانه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر و رێنمایى ته‌ندروستى و هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ئه‌ویش به هاوكارى "سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى و ئه‌میندارێتى به‌غدا و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان".