نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر رێكارێكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه ئێرانییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا بكه‌نه ئامانج.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كه‌شتییه ئێرانییه‌كان كه سوته‌مه‌نی به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا ده‌گوازنه‌وه، ئه‌م كاره له چوارچێوه‌ی بازرگانییه‌كی فه‌رمی و یاسایی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش به‌و بازرگانییه دڵگران بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌كانیشی له‌دژی كه‌شتیییه‌كانمان نایاساییه‌و ئه‌گه‌ر به‌ئامانجیان بگرێت وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه".
موسه‌وی به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌ڵێت: "هۆشداریمان داوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێك له‌دژی كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ ڤه‌نزوێلا، هیوادارین هیچ كارێكی گه‌مژانه نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ئێران وه‌ڵامی ده‌بێت".
به‌پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی، واشنتن به‌نیازه رێوشوێن له دژی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر بگرێته‌به‌ر، وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌دژی ئه‌وه‌ی ئێران سوته‌مه‌نی ناردووه‌ته ڤه‌نزوێلا، چونكه ئه‌و وڵاته توشی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی بووه.