نه‌وا
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كناسی پێشبینی ده‌كات ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ سی رۆژ بێت.
محه‌مه‌د شه‌وكه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، له‌و وڵاتانه‌ی كه رۆژی هه‌ینی 29 ی مانگی ره‌مه‌زانه، ئه‌گه‌ری كه‌مه مانگ به‌چاو ببینرێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دروستبونه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته دوای رۆژئاوابونه‌وه.
وتیشی، پێشبینی ده‌كه‌ن مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌و وڵاتانه‌دا 30ی رۆژ بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی مانگ ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و وڵاتانه‌شی رۆژی 23ی نیسان وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژو بون وه‌كو وڵاتانی برۆنای، به‌نگلادیش، پاكستان، ئێران، عومان، سودان، مه‌غریب و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه یان دوشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت.