نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی دروستكردنی هه‌مه‌هانگی له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
رۆژی دووشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای پارێزگای دیاله، كه پێكهاتبوو له موسه‌نا عه‌لی ته‌میمی پارێزگاری دیاله و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عیراق و كه‌سایه‌تی پارێزگای دیاله‌و سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌و خانه‌قین و گوڵاڵه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به خزمه‌تگوزاری پارێزگاكه گفتوگۆكرا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی دروستكردنی هه‌مه‌هانگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی ژووری ئۆپراسۆنه هاوبه‌شه‌كان له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆی عیراق قسه‌ی كردوه تاوه‌كو هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له پاشماوه‌كانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌م دواییانه داعش كاری تیرۆرستی تێدا ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه گرنگه زوو به‌زوو هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت به ئاڕاسته‌ی كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كان و خزمه‌تكردنی گشت هاووڵاتیانی عیراق بێ جیاوازی.