نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای 150 كه‌سی دیكه ئه‌رێنی بووه، كه زۆرینه‌یان له به‌غدان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له كۆی سێ هه‌زار و 520 پشكنینی نوێ ده‌ركه‌تووه 150 كه‌سی دیكه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له‌و ژماره‌یه 120 كه‌سیان له پایته‌ختن.
به‌م پێیه كۆی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له عێراق بۆ سێ هه‌زار و 554 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێ ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، چوار حاڵه‌تی مردنیش تۆمار كراون و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 127 كه‌س.
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش رایگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 92 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبوانه‌ی تا ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 310 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندوه، له ئێستادا هه‌زار و 117 تووشبوو كۆرۆنال له ژێر چاودێری پزیشكیدان.