دوو موشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و بێ زیان بون

19/05/2020 عێراق

نەوا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 19-5-2020 دوو موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و بەپێی زانیاریەكانیش هیچ زیانێكی گیانییان بەدواوە نەبوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، دوو موشەكە كاتیۆشاكە لەناو شاری بەغداوە ئاراستەی ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی پایتەخت كراوە، كە بەناوچەی دامەزراوە حكومییەكان و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەكان ناسراوە و باڵیۆزخانەی ئەمریكاش دەستبەجێ ئاگاداركەرەوەكانی خستوەتە كار.
بەپێی ئەو زانیاریانە، یەكێك لە موشەكەكان خانویەكی چۆڵی ناوچەی سەوزی پێكاوە، هەردووكیشیان هیچ زیانێكیان بەدواوە نەبوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان ئەوەیان رونكردوەتەوە، هێزە ئەمنیەكان دەستیانكردوە بە گەڕان بەدوای شوێنی هاویشتنی موشەكەكاندا، كە باوەڕوایە لە گەڕەكی ئیدریسی شارع فەڵەستینەوە تەقێنرابێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group