دۆناڵد ترامپ دووبارە هەڕەشە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەكات و 30 رۆژی بۆ دادەنێت

19/05/2020 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوبارە هێرشدەكاتەوەسەر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و دەڵێت "ئەگەر چاكسازی ریشەیی ئەنجامنەدات ئەوا بۆ هەمیشە پارەی ئەمریكا بۆ رێكخراوەكە رادەگرین". دەشڵێت "دەرمانی (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا بەكاردەهێنم".
ترامپ لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ئەو نامەیەی بڵاوكردوەتەوە، كە بۆ "تیدروس ئەدهانۆم گیبریسوس" سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناردوە و تێیدا داوای كردوە رێكخراوەكە چاكسازی ریشەیی و گەورە بكات لەماوەی 30 رۆژدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێچەوانەوە ئەوا پارەی ئەمریكا بۆ رێكخراوەكە بۆ هەمیشە دەبڕدرێت و هەروەها چاویش بە ئەندامێتی وڵاتەكەی لە رێكخراوەكەدا دەخشێنێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە ترامپ ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی هەفتە و نیوێكە دەستیكردوە بە خواردنی چارەسەری هایدرۆكسی كلۆرۆكوین(كە دژی نەخۆشی مەلاریایە)، دەشڵێت "پرسیارم لە پزیشك كرد ئایا دەتوانم ئەو كارە بكەم؟ وتی ئەگەر ئارەزوو دەكەیت فەرموو، بۆیە هەموو رۆژێك حەبێك دەخۆم و نیشانەی هیچ نەخۆشیەكیشم نییە، چ زیانێك دەكەیت ئەگەر ئەو چارەسەرەت خوارد؟".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group