بەرپرسێكی ئەمریكی: چین خۆیدەدزێتەوە لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی كۆرۆنا

19/05/2020 جیهان
نەوا
ئەنجومەنێكی سەر بە كۆشكی سپیی ئەمریكا پێی وایە وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا زیاتر لە 10 مایار دۆلاریان خەرجكردووە و پێویستە چین قەرەبوی ئەو خەرجییە بداتەوە، بەڵام پارتی كۆمۆنیستیی چین هەوڵی خۆدزینەوە دەدات. 
جۆن ئیلیۆت وتەبێژی ئەنجومەنی نەتەوەیی سەر بە كۆشكی سپیی ئەمریكا رایگەیاند، چین بەرپرسیارێتیی تایبەتی لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر شانە، چونكە ئەو وڵاتە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەیە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا رەخنەشی لە شی جین پینگ سەرۆكی چین گرت، كە بەڵێنی دابوو لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا 2 ملیار دۆلار پێشكەشی ئەو وڵاتانە بكات، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، لەو بارەیەوە وتەبێژەكەی ئەنجومەنی نەتەوەیی كۆشكی سپی رایگەیاند، بە پێی خەمڵاندنەكانی ئەمریكا، جیهان بڕی 10 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ گرتنەبەری رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەرجكردووە، بۆیە پێویستە چین ئەو بڕە پارەیە قەرەبوو بكاتەوە.
ئیلیۆت پێشی وایە، بەڵێنەكەی چین بۆ قەرەبووكردنەوەی وڵاتان، تەنیا هەوڵێكی پارتی كۆمۆنیستی ئەو وڵاتەیە بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group