نه‌وا
هێزه ئه‌منیه‌كانى مه‌كسیك، لویس جیراردۆ ناسراو به (ئێل تیۆ "مام") یاخود (ئێل ناریزون "لوت زل")یان ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تى رێكخستن و ئه‌نجامدانى 900 تاوانى كوشتنى له‌سه‌ره.
هێزه ئه‌منییه‌كانى مه‌كسیك ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، "لویس جیراردۆ"ی مافیا ده‌ستگیركراوه، كه لانیكه‌م له 900 تاوانى كوشتنه‌وه تێوه‌گلاوه له‌وانه‌ش كوشتنى كارمه‌ندانى كۆنسوڵگه‌ریى ئه‌مریكا و خێزانه‌كانیان.
ئێل ناریزون "لوت زل" له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاوه به تۆمه‌تى كوشتنى "لیزلى ئان ئینریكیز كاتۆن"ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كارمه‌ندى كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ى و هه‌روه‌ها هاوسه‌رى كارمه‌ندێكى دیكه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه داواكراوه.
پێشتر "لوت زل" سه‌رۆكى گروپى مافیایى "لوس ئیزتیكاس"ى سه‌ربه "كارتێلأ خوارێز" بوه له شارى "كویرنافاكا" له ناوه‌ڕاستى ویلایه‌تى "مۆریلۆس"ى مه‌كسیك، هه‌روه‌ها به پیلانداڕێژه‌رى چه‌ندین تاوانى دیكه‌ی كوشتن داده‌نرێت، كه گروپه مافیاییه‌كانى تر ئه‌نجامیانداوه، تائێستاش هۆكارى كوشتنى كارمه‌ندانى كۆنسوڵخانه‌كه‌ى ئه‌مریكا نازانرێت.
جیراردۆ سه‌رۆكى باڵى سه‌ربازیى مافیایى "لوس ئارتیكاس" بو، هه‌روه‌ها كارى هه‌نارده‌كردنى ماده‌ى هۆشبه‌رى بۆ ئه‌مریكا ده‌كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تۆمه‌تى هێرشكردنه‌سه‌ر پێنج ناوه‌ندى راهێنانه‌وه و كوشتنى ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵى له‌سه‌ر سنوره‌كانى مه‌كسیك - ئه‌مریكا له‌سه‌ره.
"مام" تۆمه‌تى كوشتنى 15 خوێندكارى تریشى له‌سه‌ره له‌ساڵى 2010 كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 19 ساڵ بوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه سه‌ربه مافیایه‌كى تربون كه ئه‌و مافیاش سه‌ربه "ئیل شاپۆ" سه‌رۆكى پێشوى "كارتێڵ سینالوا" بون كه ركابه‌ریان بوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى سه‌دان تاوانى تر‌ى كوشتن.