نه‌وا
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه بكات، كه نه‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت و داواشده‌كات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر رابگه‌یه‌نرێت.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یامێكدا، داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر و سه‌رانسه‌ری رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق بڕیایدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 6 ناوچه‌ی شاری به‌غدا رابگه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
وتیشی: "بڕیاره‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له زیادبوون ده‌كات".