نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار بكرێت، به بێ هیچ كه‌مكردنه‌وه و لێ بڕینێك.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كازمی بڕیاریداوه به ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران به‌بێ هیچ لێ بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له رۆژانی رابردوودا باس له‌وه‌ده‌كرا به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و زیاتر كورتهێنانی بودجه‌ی عێراق حكومه‌ت په‌نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بات.