نه‌وا
به تۆمار كردنی زیاتر له نۆ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له روسیا ژماره‌ی تووشبوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشته 299 هه‌زار و 941 كه‌س.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانی روسیا له 24 كاتژمێری رابردوودا 115 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا به هۆی كۆرۆناوه له‌و وڵاته مردوون گه‌یشتوه‌ته سه‌روو دوو هه‌زار و 800 كه‌س.
وڵاتێكی تر كه له ماوه‌كانی رابردوودا به‌خێرایی ڤایرۆسه‌كه تێیدا بڵاوده‌بێته‌وه به‌رازیله.
به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له به‌رازیل گه‌یشتوه‌ته 257 هه‌زار و له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 17 هه‌زار كه‌س گیایان له‌ده‌ستداوه.
له هیندستانیش تا ئێستا زیاتر له 103 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و زیاتر له سێ هه‌زار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمار كراوه و له وڵاتی پیروش نزیكه‌ی 95 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و زیاتر له دوو هه‌زار و 700 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.