نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای 57 كه‌سی تر ئه‌رێنی بووه، كه زۆرینه‌یان له به‌غدا بوون.
به‌پێی راگه‌ییه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له كۆی چوار هه‌زار و 441 پشكنینی نوێ، ئه‌نجامی 57 كه‌س ئه‌رێنی بووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و له‌و ژماره‌یه 49 كه‌سیان له به‌غدان.
راشیگه‌یاند، چوار حاڵه‌تی مردن و 56 حاڵه‌تی چاكبوونه‌ش له 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار كراون.
تا ئێستا سێ هه‌زار و 611 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه دوو هه‌زار و 366 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 131 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 114 كه‌سیش له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
-