توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 5 ملیۆنی تێپەڕاند

20/05/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا 5 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، ژمارەی ئەوانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە لە 2 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی (Worldometers)، كە تایبەتە بە داتا و ئامارەكان و بەردەوام ژمارەی قوربانییان و چاكبونەوە لە كۆرۆنا لە تەواوی وڵاتانی جیهان نوێدەكاتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن كەس لە تەواوی جیهاندا توشی ڤایرۆسەكە بوون، كە ئەمریكا لە پلەی یەكەمی وڵاتاندا دێت لەرووی توشبونەوە و تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 570 هەزار كەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەكە بوون.
هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 325 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژمارەیەشدا بەهەمانشێوە ئەمریكا بە بوونی زیاتر لە 93 هەزار و 500 گیانلەدەستدان لە پلەی یەكەمدایە. لە بەرامبەردا تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 970 هەزار كەس لە تەواوی جیهاندا ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە، كە لەوە ژمارەیەشدا ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و زیاتر لە 361 هەزار كەس لەو وڵاتە چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group