كۆرۆنا زەفەر بە خانەوادەی "خەبیب"ی پاڵەوان دەبات

20/05/2020 وەرزش

نەوا
حەبیب نور محەمەدۆڤ ناسراو بە "خەبیب" پاڵەوانی هونەری جەنگیی تێكەڵMMA  لە ئینستگرامەوە توشبونی خانەوادەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
خەبیب لە ڤیدیۆكەدا باس لە تەندروستی خێزانەكەی و باوكی بە تایبەتی دەكات و لە باسی باوكیدا دەڵێت "باوكم لە نەخۆشخانەیە و لە بارێكی تەندروستی زۆر هەستیاردایە، باوكم نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە، ڤایرۆسەكە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دڵی باوكم هەیە بە تایبەتی كە پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ كراوە، بۆیە ئێستا لەبارودۆخێكی زۆر دژواردایە".
دەشڵێت "داواكارین لە خودا باوكم بداتەوە بە ئێمە".
هەروەها خەبیب سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هەواڵ پرسی باوكی بون و بە نامەكانیان پشتگیری خۆیان دەربڕیوە.
هەروەك لە ڤیدیۆكەدا داوای خۆپارێزی لە مرۆڤایەتی و موسڵمانان دەكات بە تایبەتی و دەشڵێت "بە مانەوە لە ماڵەوە و سەردان نەكردنی یەكتر با لە جەژنی رەمەزاندا یەكتر بپارێزین".
خەبیب ئەوەشی ئاشكراكرد، زیاتر لە 20 ئەندامی خانەوادەكەی توشی كۆرۆنا بون و هەندێكیشیان مردون

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group