نه‌وا
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، چیتر بۆدره‌ی به‌رهه‌مهێندراوی كۆمپانیاكه‌یان نافرۆشێت ، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین سكالا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆدره‌یه ماده‌یه‌كی تێدایه، كه ده‌بێته هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كان به شێرپه‌نجه.
كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنی كردوه‌ته‌وه به به‌رهه‌مه‌كانیدا له‌میانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا، بڕیاریداوه به راگرتنی فرۆشتنی ئه‌و بۆدره‌یه‌ی بۆ منداڵان به‌رهه‌می هێناوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه زیاتر له 16 هه‌زار سكاڵای یاسایی دژ به‌و كۆمپانیایانه تۆماركرا، كه ئه‌و بۆدره‌یه هۆكاری دروستبونی شێرپه‌نجه‌یه.
به‌پێی سكاڵاكان بۆدره‌ی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن به مادده‌ی ئێبێستۆس ژه‌هراویه، كه مادده‌یه‌كی ناسراوه و ده‌بێته هۆی توشبون به شێرپه‌نجه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ندروستن.