داپیرەیەك بە بڕیاری دادگا ناچاركرا وێنەی نەوەكانی لە فەیسبووك بسڕێتەوە

22/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لە وڵاتی هۆڵەندا ژنێكی بەساڵاچوو بە هۆی ئەوەی بە بێ پرس و رەزامەندی كچەكەی، وێنەی نەوەكانی لە فەیسبووك بڵاوكردبوەوە، لە لایەن دادگاوە ناچار كرا وێنەكان بسڕێتەوە.
دوای ئەوەی چەند جارێك كچی ئەو ژنە ئاگاداری كردبوەوە كە وێنەكان لاببات، بەڵام ئەو ژنە بەساڵاچووە رەتیكردبوەوە، هەربۆیە كچەكەی سكاڵای لەسەر تۆمار كردبوو.
دادگای هۆڵەندا پاڵپشت بە یاسای زانیاریەكانی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە ئەو داپیرەیە وێنەی كچەزاكانی لە فەیسبووكەكە بسڕێتەوە.
بەپێی بڕیاری دادگا ئەگەر جارێكی تر ئەو كارە بكاتەوە و بە بێ پرس وێنەی نەوەكانی بڵاوبكاتەوە، پێویستە بۆ هەر رۆژێك بڵاوكردنەوەیان 50 یۆرۆ غەرامە بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group