نه‌وا
چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی رزگاركردنی زیندانییه‌كانیان له شاری ته‌بقه‌ی سوریا ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر هه‌وڵه‌كه پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و چه‌ند چه‌كدارێك ده‌كوژن و ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
له شاری ته‌بقه‌ی سه‌ر به پارێزگای ره‌ققه‌ی سوریا، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"دایه، چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان ئه‌نجامداوه و ویستویانه چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانیان له به‌ندیخانه‌ی شاره‌كه رزگار بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه حه‌وت چه‌كداری داعشیان كوشتووه و و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا، به پاڵپشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، توانیویانه هێرشێكی دیكه‌ی شانه نوستوه‌كانی داعش له نزیك ئه‌و به‌ندیخانه‌یه تێكبشكێنن.