قەیسی چەندین سود بە مرۆڤ دەگەیەنێت

6 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا
قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەكان كە لە كوردەواری دا وەكو هێمای جەژن تەماشا دەكرێت.
ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەكانی بۆ جەستەی مرۆڤ كە دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی زیانەكانی ئەو خۆراكانەی لە جەژن دا دەخورێت بە تایبەتی خواردنی بڕێكی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەبەتە دەست كردەكان و خواردنەوە گازی یەكان بۆیە زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین لەبەرئەوەی كۆلستڕۆڵی تێدا نییە ڕێژەیەكی باش پۆتاسیۆمی تێدایە كە كاریگەری باشی هەیە بۆ مێشكی مرۆڤ هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەكان پەكتین و سلیلۆز كە هەرس ئاسان دەكات و بۆ كۆڵۆن باشەو قەبزی ناهێڵێت.
 قەیسی ڕێژەیەكی باش ڤیتامینەكانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامین A , c,B6
ڕێژەیەكی باشی كانزاكانی تێدایە مادەی دژە ئۆكسێنی تێدایە لەگەڵ دژە هەوكردنی تێدایە هاوسەنگی ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕادەگرێ جەستە پاك دەكاتەوە لە كۆلستڕۆڵە زیان بەخشەكان ڕێگرە لە زیادبوونی كێش و ماسولكەكان بەهێز دەكات بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین.

لەشكر حمید ئەندازیاری خۆرك

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group