بەرازیل لە رووی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆناوە پێش روسیا كەوتەوە

24/05/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتی بەرازیل گەیشتە نزیكەی 350 هەزار كەس بەوەش پێش روسیا كەوتەوە و لە دوای ئەمریكا لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین ژمارەی تووشبوانیان تێدا تۆمار كراوە.
بە تۆماركردنی نزیكەی 15 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبون لە ماوەی 24 كاتژمێردا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە بەرازیل گەیشتە 349 هەزار و 113 حاڵەت.
لەو ژمارەیە 22 هەزار و 165 كەس گیانیان لەدەستداوە و 142 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.
تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن و 408 هەزار كەس لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 344 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و 248 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group