نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان: عیراق دەتوانێت بەسەر ئاڵنگاریەكاندا سەربكەوێت

24/05/2020 عێراق

نەوا
نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت، عیراق روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری بوەتەوە كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتریش سەخت بون، بەڵام وڵاتەكە بە گیانی یەكڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت.
جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزان رایگەیاندوە، "جەژنی رەمەزان لە ڕوی نەریتەوە بۆنەیەكی پڕ شادمانییە كە تێیدا خانەوادەكان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیكردنی یەكتر كۆتایی بە رۆژوگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن".
ئاماژەی بەوەشكردوە، چالاكییەكان لە رەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و بەربەستەكانییەوە، كە بەشێوەیەكی پێشترنەبینراو كاریان كردوەتە سەر ژیان، ناتوانرێت وەك پێویست ئەنجام بدرێن.
ئەوەشی خستەڕو، لە ڕاستیدا عێراق روبەڕوی چەندان ئاڵنگاری بوەتەوە كە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتریش سەخت بون، بەڵام وڵاتەكە بە گیانی یەكڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group