نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراقی، هه‌واڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ره‌تده‌كاته‌وه‌و وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی رایگه‌یاندوه: ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه دورن له‌راستیه‌وه.
جیهاد كازم وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی رونیكردوه‌ته‌وه، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان تا 31ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنه‌كه یان هه‌ر بڕیارێكی تر ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه گه‌شته ئاسمانیه‌كانى عیراق بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌ستیان پێكردوه‌ته‌وه.