نه‌وا
ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا 5 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند و ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانیش له 350 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كانى ماڵپه‌ڕى (WorldOMeters) تا كاتژمێر 10ى رۆژى دوو شه‌ممه 25-5-2020 ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 5 ملیۆن و 503 هه‌زار و 459 كه‌س.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و داتایانه، تائێستا 2 ملیۆن و 303 هه‌زار و 631 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌و 346 هه‌زار و 774 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ریزبه‌ندى زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتانى جیهاندا ئه‌مریكا له پله‌ى یه‌كه‌م دێت و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 686 هه‌زار توشبو و 99 هه‌زار و 300 گیانله‌ده‌ستدانى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌یش هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانى "به‌ڕازیل، روسیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسیا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، هندستان و ئێران" له‌رووى ژماره‌ى توشبوانه‌وه له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانى جیهانن.