نه‌وا
فایه‌ق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری عیراق ئاشكرایكرد، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی 48 هه‌زار كه‌سن، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی حه‌شد موچه‌ی 130 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن، به‌وه‌ش موچه‌ی 82 هه‌زار چه‌كدار به‌زیاده وه‌رده‌گیرێت.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له فراكسیۆنی ته‌مه‌دون و به كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌خنه‌گر ناسراوه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه ئاشكرایكردووه، چاره‌نوسی پاره‌ی 82 هه‌زار "حه‌شدی فه‌زایی" زۆربه‌ی بۆ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێت و له رێگه‌ی سێ بانك و چوار نوسینگه‌ی لۆكاڵیی حه‌واڵه‌كردنه‌وه، حه‌واڵه‌ی ئێران، لوبنان، ئوسترالیا، ئیمارات و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانوبه‌ره‌ی پێبكڕن له ناوچه‌ی ره‌سافه له به‌غدا.
به‌وته‌ی فایه‌ق شێخ عه‌لی، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حه‌شدی شه‌عبی 48 هه‌زار چه‌كداره، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانیان موچه‌ی 130 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن و جیاوازییه‌كه 82 هه‌زار كه‌سه، بۆیه داوا ده‌كات عێراقییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێز ده‌ستپێبكه‌ن دژی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه ناوی ناوه "82 هه‌زار فه‌زائی".