نه‌وا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له وڵاتی سه‌نگاپور ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، 11 رۆژ دوای توشبونیان ڤایرۆسه‌كه بۆ خه‌ڵكی دیكه ناگوازنه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی نیشتمانیی سه‌نگاپور بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و ئه‌كادیمیای ده‌رمانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه، تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر 73 كه‌س له‌و وڵاته كراوه و سه‌لمێنراوه، كه مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی ڤایرۆسه‌كه بوبێت، ڤایرۆسه‌كه بۆ خه‌ڵكی دیكه بگوازێته‌وه، به‌ڵكو دوای 11 رۆژ له توشبون، كه‌سی توشبو ڤایرۆسه‌كه بۆ خه‌ڵكی دیكه ناگوازێته‌وه.
بۆی هه‌یه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مه‌رجی وڵاتان هه‌بێت بۆ ناردنه‌ماڵه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان له نه‌خۆشخانه.
میدیاكانی سه‌نگاپور ئاشكرایانكردووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه تاقیگه‌ییه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كرێت و دوای دڵنیابوونه‌وه لێی، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سودی لێوه‌رده‌گرن، یان ده‌یكه‌نه بنه‌ما بۆ ناردنه‌ماڵه‌وه‌ی توشبوه‌كانیان.