نه‌وا
ئه‌ندامێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا هۆشداریده‌كات له سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له وڵاته‌كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی هاووڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و مه‌ترسیی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسه‌كه.
عه‌لی لامی ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، كه تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێكهێنراوه، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه رایگه‌یاندووه، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام چاودێریی رێككاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات، سه‌رنج دراوه هاووڵاتیان وه‌ك پێویست پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابن.
بۆیه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق هۆشداری دا له‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزتر ببێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره روو له وڵاته‌كه بكات، داوایكرد، بۆ به‌رگرتن له‌و كاره‌ساته، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌ندرێت و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه پابه‌ند نابن.
هۆشداریی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له عیراق به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه و توشبوانی ڤایرۆسه‌كه 4 هه‌زار و 630 كه‌سی تێپه‌ڕاند، 163 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار و 660 توشبو له ته‌واوی وڵاته‌كه له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.