نه‌وا
شاره‌وانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاده‌ڕه‌ویه‌كانی به‌رده‌م پارێزگا و دادگای سلێمانی لابراون، چونكه سیمای ده‌روازه‌ی شار تێكدرابو.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌شی زیاده‌ڕه‌وی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و له‌هه‌ڵمه‌تیكدا ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ی كرابونه‌سه‌ر به‌رده‌م پارێزگا و دادگای سلێمانی لابراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌دانانی كه‌پر و دروستكردنی ژور له‌و شه‌قامه‌دا، كه شۆفێره‌كان به‌نیازبون دروستی بكه‌ن سیمای ئه‌و شه‌قامه تێكدرابو، كه به ده‌روازه‌ی سلێمانی داده‌نرێت.