نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخى به‌غدا ئاشكرایكرد، سێ گه‌نجى توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا له پایته‌خت گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هیچ نه‌خۆشیه‌كیشیان نه‌بوه، به‌ڵام مردن به‌و نه‌خۆشییه ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز ناناسێت.
جاسب له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى كه‌رخى شارى به‌غدا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "سێ گه‌نجمان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له شارى به‌غدا له‌ده‌ستدا، كه ته‌مه‌نیان 29 و 37 و 44 ساڵ بو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى 29 ساڵ بوو كچ بو، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا گیانیله‌ده‌ستداوه، پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ هه‌رسێكیان كرابوو دڵنیابوبوینه‌وه، كه توشبوى ڤایرۆسه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هیچ نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستیشیان نه‌بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخ ده‌شڵێت "ئه‌و سێ حاڵه‌ته رونیده‌كاته‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز ناناسێت و درۆیه ده‌وترێت ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن به‌رگریه‌كى به‌هێزن نامرن به نه‌خۆشیه‌كه، تاكه رێگه بۆ خۆپاراستن لێى گرتنه‌به‌رى رێگه‌كانى خۆپاراستنه بۆئه‌وه‌ى توش نه‌بیت". داواش له خه‌ڵك ده‌كات خۆیان و كه‌سوكاریشیان بپارێزن.
رۆژى سێشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق تۆماركردنى 216 توشبوى نوێ و گیانله‌ده‌ستدانى 6 كه‌سیشى به ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند، 101 له توشبوه‌كان و 4 له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌شى كه‌رخى به‌غدان.