نه‌وا
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانییدا، موعته‌ز جبوری والی داعش له عیراق كوژراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌زگاكه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه "دوای ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق پێشكه‌شیكرد، كه بوه‌هۆی كوژرانی تیرۆریستی تاوانبار، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی و ده‌ستگیركردنی تیرۆریستی تاوانبار، عه‌بدولناسر قه‌رداش، ئه‌مجاره به گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانمان، له هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه رێكخراوی داعش له ناوچه‌یه‌كی دێرازۆری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، موعته‌ز نۆمان عه‌بد نایف جبوری ناسراو به (حاجی ته‌یسیر) به‌ناو والی داعش له عیراق، كوژرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، موعته‌ز جبوری له هه‌مانكاتدا یاریده‌ده‌ره‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش بوو بۆ كاروباری ویلایه‌ته‌كانی، هه‌روه‌ها به‌رپرسی هه‌موو پیلانی كرده تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه‌كه بوه له ده‌ره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش ئاشكراكراوه، كه گه‌وره تیرۆریسته كوژراوه‌كه زیاتر له یه‌ك پاسپۆرت و ناسنامه‌ی هه‌بوه بۆ هاتوچۆكردن، جگه له‌وه‌ش له ترسی راوه‌دوونانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی به‌كارنه‌هێناوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دژه‌تیرۆری عیراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له عێراق.
لای خۆیه‌وه عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق هه‌واڵی كوژرانی موعته‌ز نۆمان جبوری پشتڕاستكرده‌وه.