په‌رله‌مانتارێك: فوئاد حسێن زۆرترین چانسى هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی عیراق

27/05/2020 عێراق

نه‌وا
میاده‌ نه‌جار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، فوئاد حسێن زۆرترین چانسى هه‌یه‌ وه‌ك كاندیدی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى.
میاده‌ نه‌جار له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى "تائێستا فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ستى به‌ فوئاد حسێن وه‌ك كاندیدی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گرتوه‌ و دواى پشوه‌كانى جه‌ژن سی ڤی-یه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه‌ هێزه‌ كوردیه‌كان ته‌نازولیان كردوه‌ و فوئاد حسێن-یان كشاندوه‌ته‌وه‌ راست نییه‌، چونكه‌ ناوبراو تائێستا زۆرترین چانسى هه‌یه‌ بۆ بونه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى پارتى رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ پشكى حزبه‌كه‌یانه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى رێككه‌وتنه‌كانیانه‌ دواى ده‌ستبه‌رداربونیان له‌ پۆستی وه‌زیری دارایى.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group