نه‌وا
به‌هۆى خنكاندنى كه‌سێكى ره‌شپێسته‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، راى گشتى له‌و وڵاته‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه.
به‌پێى گرته ڤیدیۆییه‌كه، له ویلایه‌تى مینیسوتا پۆلیسێك پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ى داوه به زه‌ویدا و ئه‌ژنۆى خستوه‌ته‌سه‌ر ملى و به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى شاهیدحاڵه‌كانیش پیاوه‌كه هه‌رچه‌نده هاوارى ئه‌وه‌ى كردوه ناتوانێت هه‌ناسه بدات و هه‌موو گیانى ئازارى هه‌یه، به‌ڵام بێسوده و دواتر ئۆتۆمبێلێكى فریاكه‌وتن ده‌یگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه به‌ڵام له‌رێگه‌دا گیانله‌ده‌ستده‌دات.
لاى خۆیه‌وه یاكوب فراى حاكمی مینیسوتا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و چوار پۆلیسه‌ى له روداوه‌كه‌دا به‌شداربون، له‌كار وه‌ستێنراون و نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى FBI لێكۆڵینه‌وه‌یان له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه، لێكۆڵه‌رانى پارێزگاكه‌ش به‌شدارن.
هه‌ر به‌پێى گرته ڤیدیۆیه‌كه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن پۆلیسه‌كه واز له پیاوه ره‌شپێسته‌كه بهێنێت، به‌ڵام بێسوده و كه‌سێكیش پۆلیسه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه خۆشى له كاره‌كه‌ى ده‌بینێت.
لاى خۆیه‌وه بن كرامپ پارێزه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاندوه، قوربانیه‌كه ناوى "جۆرج فلۆید"ه و له چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسى ویلایه‌ته‌كه‌ش ئاشكرایكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوخۆیى له‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه، پیاوه‌كه‌ش به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پۆلیس تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه له شارى مینیاپۆلس، كه شوێنى روداوه‌كه‌یه و گه‌وره‌ترین شارى ویلایه‌تی مینیسوتایه، خۆپیشاندان دژى توندوتیژیه‌كانى هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ستیپێكردوه و دروشمى "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م" به‌رزكراوه‌ته‌وه.