نه‌وا
مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان خوێناوی‌ترین مانگى ئه‌مساڵ بوه له عیراقدا و رێكخراوى داعش زیاتر له 260 هێرشى ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیانه‌وه سه‌دان كه‌س بونه‌ته قوربانی.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "تایمز"ى ئه‌مریكى، له‌مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا رێكخراوى داعش هه‌ڵمه‌تێكى خوێناوى ده‌ستپێكرد و ئه‌جێندا تێكده‌رانه‌كانى ئه‌و مانگه‌ى كرده مانگێكى خوێناوی له‌كاتێكدا پێویسته مانگى خوداپه‌رستى بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ته‌نها له ره‌مه‌زاندا ئه‌و رێكخراوه به‌رپرسیارێتى زیاتر له 260 هێرشی له‌ئه‌ستۆگرتوه، كه به‌هۆیانه‌وه 426 كه‌س كوژراون و برینداربون، ئه‌وه‌ش خوێناوی‌ترین هه‌ڵمه‌تى رێكخراوه‌كه‌یه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردودا.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، داعش له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنی خۆیه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌مه‌زانى راگه‌یاندوه و چه‌كداره‌كانى هانداوه سود له دابه‌زینى مه‌عنه‌ویاتى هێزه ئه‌منییه‌كانى عیراق وه‌ربگرن، هه‌ربۆیه ده‌ستیانكرد به كوشتنى ئه‌وانه‌ى زانیارى ده‌گه‌یه‌ننه هێزه ئه‌منییه‌كان و جوتیاران و سوتاندنى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و تێكشكاندنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌رقاڵكردوه.