ئەمریكا..گاردی نیشتمانی چووە ناو شاری مینیاپۆلیس

29/05/2020 جیهان

نەوا
دوابەدوای كوژرانی كەسێكی رەشپێست لە لایەن پۆلیسی ئەمریكاوە لە ویلایەتی مینەسوتا گاردی نیشتمانی چووە ناو شاری مینیاپۆلیس.
خۆپیشاندەران لە دژی كوژرانی پیاوێكی رەشپێست لە لایەن پۆلیسەوە بنكەی سەرەكی پۆلیسی مینیاپۆلیسیان لە ویلایەتی مینەسوتا ئاگرتێبەردا.
دوای پەرەسەندنی توندوتیژیەكان گاردی نیشتمانی ئەمریكا چووە ناو شاری مینیا پۆلیسەوە.
لە رۆژانی رابردوودا پیاوێكی تەمەن 46 ساڵی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا و لە كاتی دەستگیركردنیدا پۆلیسێك ئەژنۆی خستبوە سەر ملی و بەو هۆیەوە ئەو هاوڵاتیە رەشپێستە گیانی لەدەستدابوو، رووداوەكەش كاردانەوەی زۆری بەددوای خۆیدا هێنا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group