ئەمریكا 84 موشەكی پاتریۆت بە كوەیت دەفرۆشێت

29/05/2020 جیهان


نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، گرێبەستێكی فرۆشتنی 84 موشەكی پاتریۆتیان لەگەڵ كوەیت واژۆكردووە.
راشیگەیاندووە، ئەو 84 موشەكەی بە كوەیتیان فرۆشتووە بەهاكەی 800 ملیۆن دۆلارەوە و جیا لەوەش 200 ملیۆن دۆلاری دیكەش لە كوەیت وەردەگرن بە مەبەستی چاككردنەوەی سیستەمی بەرگری موشەكی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، بە 425 ملیۆن دۆلاریش خزمەتگوزاری لۆجستی و تەكنینی پێشكەش بە كوەیت دەكرێت.
سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆت بۆ پاراستنی دامەزراوەكان لە بەرامبەر هێرشی موشەكی و ئاسمانی بەكاردێت و هەر سیستەمێكی پاتریۆت توانای هەڵدانی 16 موشەكی هەیە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group