دانا جەزا: كاندیدی پارتی بۆ وەزارەتی دەرەوە تا ئێستا فوئاد حسێنە

29/05/2020 عێراق

نەوا

پەرلەمانتارێكی‌ سەر بە پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لەپەرلەمانی‌ عێراق، ئاشكرای‌ كرد" تا ئێستا بە بڕیاری سەركردایەتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق د.فوئاد حسێنه".
دانا جەزا عەلی‌ پەرلەمانتاری  پارتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی‌ ئەمەریكا، ڕایگەیاند، بڕیار بوو پێش جەژن دانیشتنێكی پەرلەمان بكرێت، ئەو چەند وەزیرە بێنە پەرلەمان بۆئەوەی متمانەی بدەنێ، بەڵام زیاتر ڕێك نەكەوتنی ماڵی شیعە لەسەر وەزارەتی نەوت ، ئەمە دواكەوت بۆ دوای جەژن، بەڵام وای بۆدەچم لەنێوان دە ڕۆژ بۆ دوو هەفتەی دیكە دانیشتنی پەرلەمان بكرێت سەبارەت بە وەزارەتەكانی كورد، یەكلایی بۆتەوە ، وەزارەتی داد و وەزارەتی دەرەوەیە، وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یە وە وەزارەتی دەرەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە وە كاندیدی ئێمە تا ئێستا بۆ ئەو پۆستە دكتۆر "فوئاد حسێن- ە."
باسی لەوەشكرد، هیچ لایەنێكیش بەفەرمی فوئاد حسێنی‌ بۆ پۆستی‌ وەزارەتی‌ دەرەوە ڕەتنەكردۆتەوە.
هەروەها ئاماژەی‌ بۆ ئەوەكرد لەئەگەری‌ ڕەتكردنەوەیدا پەیوەندی‌ بەو داواكارییەوە هەیە كە نابێت وەزیرێك لەكابینەی‌ پێشووتر وەزیربوبێت دوبارە پۆستی‌ وەزارەت وەربگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group