ئێران.. زیاتر لە 2800 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

29/05/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 819 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 50 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتوەتە 146 هەزار و 668 كەس.
وتیشی، لەو ژمارەیە حەوت هەزار و 677 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 114 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران هێمای بۆ ئەوەش كرد، باری تەندروستی دوو هەزار و 547 تووشبوو ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group