نه‌وا
سه‌ره‌ڕای تۆماركردنی به‌رزترین ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عیراقدا، به‌ڵام حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى وڵاته‌كه ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده له قۆناغێكی مه‌ترسیداین، به‌ڵام بارودۆخى وڵات له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆناش به‌هۆى زیادبونى پشكنینه‌كانه‌وه‌یه".
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری پشكنین و تۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19)ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 416 حاڵه‌ت له پارێزگاكانی سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا تۆماركراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا شه‌ش كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامارانه‌ی دوێنێ، تائێستا پێنج هه‌زار و 873 حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا له عیراقدا تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 44یان چاكبونه‌ته‌وه، 185یشیان گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، بارودۆخى په‌تاى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانیش به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى پشكنینه‌كانه‌وه‌یه، كه 20 تاقیگه‌ى تازه له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌دا دانراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ته‌نها هه‌فته‌ى رابردو نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار پشكنین له یه‌ك رۆژدا ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌و نمونانه‌ى گومانیان له‌سه‌ر بوه توشبوى كۆرۆنا بن، ئه‌وه‌ش حاڵه‌ته‌كانى توشبوانى زیاتر ئاشكراكردوه.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ى پشكنینه‌كان له یه‌ك رۆژدا له 10 هه‌زار نزیكبوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ژماره‌ى تیمه پزیشكییه گه‌ڕۆكه‌كانى پشكنین زیادیان كردوه له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا و ته‌ركیزیش له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كرێته‌وه، كه توشبوى زۆریان تێدا تۆماركراوه.