نه‌وا
پارێزگاری به‌غدا داواده‌كات 14 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌ندرێت و به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆناوه له پارێزگاكه، به‌شێك له توشبوه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
محه‌مه‌د جابر ئه‌لعه‌تا پارێزگاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری داوه له‌وه‌ی، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و پابه‌ندنه‌بوون به رێككاره‌كانی خۆپاراستن، ئاماژه‌كانی مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه، به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانیش، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی ره‌سافه پڕ بوون له توشبوانی ڤایرۆسه‌كه، بۆیه لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان ناچار بوون به‌شێك له توشبوه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
پارێزگاری به‌غدا راشیگه‌یاندووه، زیاتر له 240 تیمی پزیشكی له ته‌واوی شاره‌كه رۆژانه سه‌ردانی ئه‌و توشبوانه ده‌كه‌ن، كه له ماڵه‌كانی خۆیاندا كه‌ره‌نتین كراون و چاودێری و پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه، رێگه‌چاره‌ی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، به راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌یه‌كی ته‌واوه‌تیی هاتوچۆ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ و توندكردنی رێككاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.