لیژنەی دارایی: هیچ پێشنیارێك نییە بۆ بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران

30/05/2020 عێراق

نەوا
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، بڕینی بەشێك یاخود پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بەبێ‌ گۆڕانكاری لە یاسادا دورە و تەئكیدیشدەكاتەوە هیچ پێشنیارێكیان سەبارەت بەو بابەتە پێنەگەیشتوە.
لە چەند مانگی رابردودا بەهۆی كەمبونەوەی خواست نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوەبینی و ئەوەش كێشەی دارایی بۆ عیراق دروستكردوە و داهات بۆ یەك لەسەر چوار كەمیكرد، چەند پێشنیارێكیش هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانەكە و یەكێك لەوانە بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران یاخود پاشەكەوتە.
لەوبارەیەوە حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، لیژنەكەیان تائێستا هیچ پێشنیارێكی لە حكومەتەوە بەدەستنەگەیشتوە و ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن هەموی دزەكردنی زانیاری پاڵپشتی نەكراوە.
رونیشیكردوەتەوە، چاوەڕێی حكومەتن بەمنزیكانە بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات لەپێناو دانانی چارەسەری ئابوری و دارایی، هەر گۆڕانكارییەك یاخود كەمكردنەوەیەكی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە گۆڕانكارییە لەو یاسایانەدا، كە دەربارەی موچە هەن، جگەلەوە حكومەت ناتوانێت موچە كەمبكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group