ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 40 دۆلار

30/05/2020 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو لە 40 دۆلار نزیكدەبێتەوە، بە جۆرێك یەك بەرمیل خاوی برێنت دۆلارێك و 81 سەنتی تری چوە سەرو بەرمیلێكی بە 37 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان لەبازاڕەكانی مامەڵەكردن بە سوتەمەنییەوە، ئەمڕۆ (شەممە) نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە و یەك بەرمیلی برێنت نزیكەی 5%ی نرخەكەی زیادی كردوە و دۆلارێك و 81 سەنت چوەتە سەری و بەرمیلێكی بە 37 دۆلار و 84 سەنت دەفرۆشرێت.
هەر بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، بەرمیلێك خاوی ئەمریكیش نزیكەی 5%ی نرخەكەی واتە دۆلارێك و 63 سەنت چوەتە سەری و بە 35 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەرمیلێك خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بە 29 دۆلار و 3 سەنت دەفرۆشرێت.
لای خۆیشیەوە بانكی مۆرگان ستانلی پێشبینی ئەوەی كردوە تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 40 دۆلار و لەئێستاشدا كەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت لەنێوان چوار بۆ شەش ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group